ژنێکی کورد حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندراوە

٢٦ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٢:٥٠

هەنگاو: ناسننامەی ژنێکی کورد کە حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندراوە بۆ یەکەمجار لەلایەن ”هەنگاو“ەوە ئاشکرا دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ژنێکی کوردی خەڵکی سنە بەناوی ”ئارەزوو رەحیمی“ ماوەی دوو ساڵە لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری سنە ڕایگەیاند ە ئارەزوو بە تۆمەتی گواستنەوەی ٤ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی شاری سنەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای سنەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە.

ئارەزوو ڕەحیمی ئێستا کە بەندی ژنانی گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە