٤ چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان ئازاد کران

٢٦ خەرمانان ٢٧١٧، ١٥:٥٢

هەنگاو: چوار چالاکی مەدەنیی خەڵکی کرماشان پاش نزیک بە ١٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان، ٤ چالاکی مەدەنیی خەڵکی کرماشان لە ڕۆژی هەینی ١٧ی خەرمانان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

شەهریار ڕوستەمی، فەرزاد سەفەرە، فواد مزەفەری و ئەرسەلان عەباسی ڕۆژی ڕابردوو دوای دانانی بارمتە ئازاد کراون.

لەلایەکی دیکەوە، شەهریار تەهماسبی بە بڕیاری دادگا لە گرتووخانەی دیزڵئاوای کرماشان ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی جێگای متمانە، ئەو ٥ چالاکە کوردە لە دەستبەسەرگەی سوپای کرماشان ئازار و ئەشکەنجە دراون.

هەروەها داگای کرماشانیش ڕۆژی پێنج شەممەی پێشوو ڕیکەوتی ٢٣ی خەرمانان ئەو چالەک کوردانەی بە هاندانی خەلک بۆ دروستکردنی بشێوی تۆمەتبار کردبوو.

پێشتر ”هەنگاو“ ڕایگەیاندبوو کە بە بەپێی بڕیاری دادوەری داداگی کرماشان جیا لە شاریار تەهماسبی، چالاکوانی ژینگەپارێزگای کورد، چوار چالاکوانەکەی دیکە لە ئەگەری بوونە کەفالەتی فەرمانبەرێک ببێتە کەفالەتیان کە مانگانە لە نێوان دوو هەتا سێ ملیۆن مووچەی هەبێت، بە شێوەی کاتی ئازاد دەکرێن”.

بەپێی بڕیاری دادگا، ئەو کارمەندە دەبێت جیا لە دانانی بەڵگەی وەرگرتنی مووچەی، هاوکات ناسنامەکەشی هاوپێچی دۆسیەی کەفالەتە بکات


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە