خۆکوشتنی سەربازێکی کورد پاش دەمەقاڵێ لەگەڵ فەرماندەکەی+وێنە

٢٧ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٣:٤٢

هەنگاو: سەربازێکی کورد پاش ئەوەی لەگەڵ فەرماندەکەی بوو بە دەمەقاڵەێی خۆی هەڵواسی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، سەربازێکی کورد بە ناوی ”ڕەزا کەمەری“ خەڵکی شارەدێی ”پاتاق“ی سەرپێڵی زەهاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەرمانان، لە ماڵی باوکی خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری سەرپێڵی زەهاو ڕایگەیاند کە ڕەزا پاش ئەوەی لەگەڵ فەرماندەی پادگانەکی لە شاری قەسری شیرین بووەتە دەمەقاڵێی، گەڕاوەتەوە بۆ ماڵی باوکی و ئەمڕۆ خۆی هەڵواسیوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، ئەمە حەفتەمین حاڵەتیی خۆکوژی گوماناوی سەربازانی کوردە کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“ تۆمار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە