مەریوان/ هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
٢٧ خەرمانان ٢٧١٧، ١٣:٠٩
هەنگاو:هاووڵاتیەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ڕۆژی چوراشەممە ٢٢ی خەرمانان، هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە شاری مەریوان، هاووڵاتیەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازراوەتەوە.
هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری مەریوان ناسنامەی ئەو هاووڵاتیە کوردەی"سەعدی موحەممەدی" تەمەن ٣٥ ساڵان و کوری باقر، ڕاگەیاندووە.
سەرەڕایی بەدواداچونەکانی بنەماڵەی سەعدی هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەست نیە.