ئێران کاروانی کۆڵبەران تۆپباران دەکات و دوو کۆڵبەر بریندار بوون

٢٧ خەرمانان ٢٧١٧، ١٥:٥١

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کێلەشین کاروانێکی کۆڵبەرانیان تۆپباران کرد کە برینداربوونی دوو کۆڵبەری لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە ٢٦ی خەرمانان، هێزەکانی سوپای پاسداران لە شاری شنۆ کاروانێکی کۆڵبەرانیان لە نزیک کێلەشین تۆپباران کردووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەو بارەوە ڕایگەیاند کە بە هۆی ئەو تۆپبارانەوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ”مەلوود کوڕی عەبدووڵڵا“ و ”ڕەزا کوڕی ئیدریس“ بە سەختی بریندار بوون .

ئەو دوو کۆڵبەرە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی باشووری کوردستان لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەو تۆپبارانەدا زیانێکی زۆری مادیش بە کۆڵبەران و کاسبکاران گەیشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە