شنۆ/ هێزەکانی ئێران کاسبکاریکی کوردیان کوشت

٢٧ خەرمانان ٢٧١٧، ١٦:٤٦

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٧ خەرمانان، هێزەکانی سوپای پاسداران لە گوندی ”هێ یە“ سەر بە شاری شنۆ تەقەیان لە پۆلێک لە کاسبکارانی کورد کردووە و لەئاکامدا کاسبکارێک گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری شنۆ ناسنامەی ئەو کاسبکارە کوردەی ”سلێمان قادری“ خەڵکی ”نەڵاس“ سەر بەشاری سەردەشت ڕاگەیاندووە.

لەو هێرشەدا چەندین سەر ئەسبی کاسبکارانی کوردیش کوژراون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیزەکانی سوپای پاسداران ئیزنیان نەداوە کە تەرمی ئەو کاسبکارە کوردە بگوازنەوە بۆ نیو شاری شنۆ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە