مامۆستایەکی کورد لە تاران دەسبەسەر کرا

٢٨ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٤:٢١

هەنگاو: ئەندامێکی ئەنجومەنی سینفیی مامۆستایانی کوردستان پاش سەردانی بۆ ''دادسەرای شەهید موقەدەس'' دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو و بە پشت بەستن بە ''تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان''، موختار ئەسەدی ئەندامی ئەنجومەنی سینفیی مامۆستایانی کوردستان کە بە مەبەستی بەدواداچوونی لەمەڕ دۆخی بارمتەکەی سەردانی ''دادسەرای شەهید موقەدەس''ی کردبوو، دەسبەسەر و بۆ تێپەڕکردنی باقیی حوکمە یەک ساڵەکەی ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا.

بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، حەفتەی ڕابردوو ''دادسەرای شەهید موقەدەس'' لە ڕێگای تەلەفوونەوە ناوبراویان بانگهێشت کردبوو و لە ئەگەری سەردان‌نەکردنی، بڕی بارمتەکەی زەوت دەکرا.

موختار ئەسەدی لە مامۆستایانی چالاکی توێژەکانی کوردستانە کە خاوەنی بڕوانامەی کارناسیی باڵای زانینگەی تاران لە بواری کۆمەڵناسی دایە کەلە ساڵەکانی ٨٥ و ٨٩ بەهۆی چالاکییەکانی دەسبەسەر و سزای زیندان و  دوورخستنەوەی بەسەردا سەپا.

ناوبراو هەروەها چەندین ساڵە کە شاری سنەوە بۆ شاری کەرەج دوور خراوەتەوە و ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ٨٩ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە لە ماڵەکەیدا لە شاری کەرەج دەسبەسەر و پاش ٦٦ ڕۆژ ڕاگیران لە ژوورە تاکەکەسی و گشتییەکاندا لە ڕێکەوتی ٩ی خەرمانانی ئەو ساڵە بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

ئەو چالاکە کوردە دواتر لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ''ئینقلاب''ـەوە بە سەرۆکایەتیی ''سەڵەواتی'' بە تۆمەتی ''پڕوپاگەندە دژی نیزام'' سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو کە ئەو حوکمە لە لقی ٣١ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تارانەوە پژڕاست کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە