دێولان/ دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد

٢٨ خەرمانان ٢٧١٧، ١٥:٠٨

هەنگاو: سێ لاوی شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان، سەرلە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر و ڕەەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

هەواڵنێری هەنگاو، ناوی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی ''ئازاد نادری، یەدوڵڵا شاکری و سیروان رەحیمی'' ڕاگەیاندووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونی جیدیی بنەماڵەی ئەو چالاکانە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە