ڕوانسەر/ ژنێک، خۆی و منداڵە ساواکەی دەکوژێت

٢٨ خەرمانان ٢٧١٧، ١٥:٥٠

هەنگاو: ژنێکی کوردی خەڵکی شارستانی ڕوانسەر، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە خۆی و منداڵە تەمەن سێ ساڵەکەی کوشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی هەنگاو، ژنێک بەناوی ''زڵێخا سەلەکانی'' کچی محەممەد عەلی خەڵکی گوندی ''ساقاوا''ی سەربە ڕوانسەر، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانان، خۆی و منداڵێکی تەمەن سێ ساڵەی بەناوی ''کارۆ لوتفی'' کوشتووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زڵێخا بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دەستی داوەتە خۆکوشتن و کوشتنی کوڕە تەمەن ٣ ساڵەکەی.

ئەو ژنە چوار ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ کەسێک بە ناوی لقومان لوتفی ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە