کرماشان/ پیاوێک بە هۆی هەژارییەوە دوای کوشتنی ژنەکەی و دووکچەکەی، خۆی کوشت + وێنە

٢٩ خەرمانان ٢٧١٧، ٠١:٣٣

هەنگاو: پیاوێکی خەڵکی یەکێک لەشارەکانی پاریزگای کرماشان بە هۆی هەژارییەوە پاش کوشتنی سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی، خۆی کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەرمانان، پیاوێکی خەڵکی شاری ئیسلام ئاوا سەر بە پارێزگای کرماشان دوای ئەوەی هاوژینەکەی بەناوی ”موژگان مەحموودی“ و دوو کچەکەی تەمەن ٤ و٩ ساڵانەکەی بە ناوەکانی ”رۆژان و رەها“ کوشت ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری ئیسلام ئاوا ناسننامەی ئەو کەسەی ”هومایوون ئەحمەدیان“ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پیاوە بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە ئەندامانی بنەماڵەکەی کوشتووە و پاشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هومایون ماوەی ٤ مانگ بوو کە لەسەر کارەکەی دەرکرابوو و لەو ماوەیەدا بێکار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە