دوو بەندکراوی مەریوانی بە دانانی بارمتە ئازاد بوون

٣١ خەرمانان ٢٧١٧، ١٨:٣٣

هەنگاو: دوو بەندکراوی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئەمیر ئەرژەنگ و باسید بەشتام پاش ٣ مانگ دەستبەسەر کران ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بۆ هەر کامەیان بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.

ئەمیر و ئەرژەنگ ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی حیفازەت ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون.

یەکێک لە نزیکانی ئەمیر ئەرژەنگی بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاندبوو  کە ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ لە گوندی “نێ” دەستبەسەر کراون.

لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ کە لە گوندی نێ بەڕێوە چوو، خەڵک بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بڵاوکردنەوەی سروودی کوردی تایبەت بە کوردستان و پێشمەرگە بە پێشوازی ساڵی نوێوە ڕۆشتبوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە