دەستبەسەرکرانی بە کۆمەڵی لایەنگرانی سەربەخۆیی کوردستان لە سنە

١ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٠٢:٣٣

هەنگاو: دوازدە کەس لە لایەنگرانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی سێ شەممە ٢٨ی خەرمانانی ، چەندین کەس لە دوکانداران و کاسبکارانی شاری سنە، پاش پاش ئەوەی پشتگیری خۆیان بۆ ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان دەربڕیبوو، لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٢ هاووڵاتیی کورد لەو هێرشەی هێزەکانی ئێراندا بۆ " سرای فخرالدین " دەستبەسەر کراون.

پاش ئەشکەنجە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە و دوای یەک ڕۆژ لە دەستبەسەر کران، هەشت کەس لەو هاووڵاتییانە ئازاد کراون.

دەوترێت کە هێشتا چوار کەس لەو هاووڵاتییانە لە دەستبەسەریدان و هەواڵێک لەمەر چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

ڕامیار لاهووتی، کوڕی پەرویز ، ناسنامەی یەکێ لەو هاووڵاتییانەیە کە هێشتا چارەنووسی نادیارە.

یەکێک لەو دەستبەسەرکراوانە بە “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە لە ماوەی دەستبەسەریدا ئەشکەنجە دراون پێیان ڕاگەیەندراوە گەر ناویان بڵاو بێتەوە دیسانەوە دەستبەسەر دەبنەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردانەی خەڵکی سنە، چەند ڕۆژ پێش بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک، پشتیوانیی خۆیان لە ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ڕاگەیاندبوو.

ramyar


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە