چاڕەنووسی رامین حوسێن پەناهی پاش ٣ مانگ نادیارە

١ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٤:٢٠

هەنگاو: چارەنووسی ڕامین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسیی کورد پاش ٣ مانگ دەستبەسەر کرا هێشتا ناڕوونەو نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی”هەنگاو”، ڕێکەوتی ١ی پووشپەڕی ئەمساڵ بوو کە پاش تێکهەڵچوونێک لەنێوان هێزەکانی ئێران و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە شاری سنە، ڕامین حوسێن پەناهی بە برینداری لەلایەن ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.

پاش سێ مانگ لە دەستبەسەرکران و وێڕای بەدواداچوونی ڕۆژانەی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو بڵاو نەکراوەتەوە.

بنەماڵەی حوسێن پەناهی پشتڕاستیان کردووەت٥ەوە کە هەر دوو ناوەندی ئیتلاعات و سوپای پاسداران هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ڕامین بەوان ەنداوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە