بۆکان/ هێزە ئەمنیەکانی ئێران دوو لاوی کوردیان دەستبەسەر کرد+وێنە

١ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٩:٢٤

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیان کوتایە سەر کۆبوونەوەی لاوانی بۆکان بۆ پشتگیری ریفراندۆمی کوردستان و دوو لاویان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارە ڕۆژی هەینی ٣١ی خەرمانان، پۆلێک لەلاوانی بۆکان لە پارکی ساحلی ئەو شارە کۆ بوونەوە و پشتگیریی سەربەخۆیی باشووری کوردستانیان کرد.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیان کوتایە سەر گردبوونەوەی مەدەنیانەی ئەو لاوانە و دوو کەسیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری ”هنگاو“ ناسنامەی ئەو دوو لاوە تەمەن ١٨ ساڵانەی ”پووریا قوڕەیشی“ و ”ئومید فارۆقی“ ڕاگەیاندووە.

هەتا ئیستا نازانرێ ئەو دوو کەسە بۆ کوێ بردراون و لە کوێ ڕاگیراون.

زانیارییەکان باس لە دەستبەسەر رکانی جەندین کەسی دیکە دەکەن، بەڵام هەتا ئێستا ناسننامەیان بۆ ”هەنگاو“ ڕوون نەبووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە