دەسبەسەرکرانی دەیان کەس لە شاییی سەرشەقامەکانی ڕۆژهەڵات

٥ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٠٢:٠٨

هەنگاو: دوای ئەوەی کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەمەڕ دەربڕینی هەستی شایی و خۆشحاڵیی خۆیان بۆ سەرکەوتنی ڕاپرسیی هەرێمی باشووری کوردستان، هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەیان کەسیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گویشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ''هەنگاو''، شەوی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەر، پاش کۆتایی‌هاتنی ڕاپرسیی سەربەخۆییی کوردستان و دەربڕینی خۆشحاڵی خەڵک، هێزە ئەمنیەتییەکان دەیان هاووڵاتیی کوردیان لە شارەکانی ئێران دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە مەهابادەوە، هێزە ئەمنیەتییەکان زیاتر لە ١٠ کەسیان دەسبەسەر کردووە کە ناسنامەی ٣ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

''ڕووناک ئاقایی'' و کچەکەی ''سروە مووسازادە'' و براکەی ''کاوەیس ئاقایی'' لە نێو دەسبەسەرکراوانی شەوی ڕابردوو دان.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو بنەماڵەیە سروە هەر ئەو شەوە ئازاد کراوە بەڵام چارەنووسی ڕووناک و کاوەیس ناڕوونە.

لەلایەکی دیکەشەوە هێزە ئەمنیەتییەکان لە شاری پیرانشار چەندین کەسیان دەبەسەر کردووە کە ناوی ٥ کەسیان بەم چەشنە بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.

١ ــ شۆڕش ئیبراهیمی ٢ ــ سۆران حوسێن پوور، ٣ ــ بەختیار مەعرووفی، ٤ ــ قادر ئازەر بەرزین، ٥ ــ واحید

هەروەها بە پێی ‌هەواڵەکانی هەنگاو، لە شاری جوانڕۆ زیاتر لە ١٠ کەس دەسبەسەر کراون کە تەنیا کەسیان بە شۆرەتی ''ئەمینی'' کوڕی فەتحوڵڵا بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە