دەسبەسەرکرانی ژمارەیەک هاووڵاتی لە سەقز

٥ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٠٢:٣٩

هەنگاو: هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز ژمارەیەک هاووڵاتیی کوردیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤیی هەنگاو، هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری سەقز ڕۆژی سێ‌شەممە ٤ی ڕەزبەر لە پارکی مەولەویی ئەو شارە، هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک لاوی کەواپانتۆڵ لەبەر و دەسبەسەریان کردوون.

ناسناوی یەکێک لەو دەسبەسەر کراوانە بۆ هەنگاو ''بەختیار خوشناو'' ئاشکراو بووە.

بەختیار خوشناو فێرخوازی زانستی ڕامیاریی زانینگەی زەنجانە کە پێشتر بە تۆمەتی ''هاوکاری و ئەندامەتیی یەکێک لە پارتە کوردییەکان'' دەسبەسەر و لە دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە