لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی ئورمیە

٥ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٠٢:٤٧

هەنگاو: حوکمی سێدارەی زیندانییەکی کورد لە زیندانی ناوەندیی ئورمیە بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤیی هەنگاو، هاووڵاتییەکی کوردی بەرەبەیانی ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەر، لە زیندانی ''دەریا''ی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

هەواڵنێری هەنگاو ناوی ئەو زیندانییە کوردەی ''جەواد خەیری'' خەڵکی ئورمیە ڕاگەیاندووە.

جواد خەیری لەلایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی مائموورێکی پۆلیس، دوو جار سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

بەگوێرەی هەواڵەکان، سێ هاووڵاتیی دیکە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ ناوبراو لەمەڕ لەسێدارەدان ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکان کراون کە حوکمەکەیان جێ‌بەجێ نەبووە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە