دەستبەسەر کرانی زیاتر لە ١٠ کەس لە شاری سنە

٥ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٨:٢٣

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە دریژەی گوشار بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی خڵکی سنەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە ٤ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری سنە ڕایگەیاند کە ئەم هاووڵاتییانە بە تۆمەتی پشتیوانی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری وکردستان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار گوازراونەتەوە.

ناسننامەی سێ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بۆ ”هەنگاو“ ڕوون بووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە;

١ـ موسلم سەعید پوور

٢ـ پەیمان مینبەری

٣ـ محەممەد مینبەری

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە کە خەڵکی گوندی نیەر و تەنگیسەر و دانیشتووی شاری سنەن، بۆ شوێنێکی نادیار گوازاونەتەوە و هیچ هەواڵێک لەمەڕ چارەنوسیان لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە