ئاشکرا بوونی ناوی یەکێکی دیکە لە گیراوانی سنە + وێنە

٦ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٠٢:٢٦

هەنگاو: هێزەئەمنییەکانی شاری سنە زیاتر لە ١٠ هاووڵاتی کوردیان دەستبەسەر و بنەماڵەکانیان لەبەرم دەم بینای هێزی ئینتیزامییەکان دەستیان داوەتە مانگرتن.

لەم پەیوەندیەدا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" وەکوو یەکەم سەرچاوە ناسنامەی دەستبەسەرکراوان  و وێنەی مانگرتنەکە بڵاو دەکاتەوە.

هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری سنە ناسنامەی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ئەو شارەی"عەبدولباسیت ئەمینی" کوری موحەممەد، خەڵکی ئاوای "گەلێن" و دانیشتوویی سنە ڕاگەیاندووە.

ئەم کەسە پێشترش لە ساڵی ١٣٨٠ی هەتاوی بە هۆی بەشداری لە مەراسمی نەورۆز دەستبەسەر کراوە.

"هەنگاو" ئەمڕۆ وەکو یەکەم سەرچاوە، ناسنامەی سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی شاری سنەی بە ناوەکانی موسلم سەعید پوور، پەیمان مینبەری و موحەممەد مینبەری بڵاو کردووەتەوە.

ئەم هاووڵاتیە بە تاوانی هاندانی خەڵک بۆ بەشداری لە خۆشی و شادی گشتی بۆ سەربەخۆیی کوردستانی باشور دەستبەسەر کراون.

وێنەی مانگرتنی بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی شاری سنە لەبەردەم بینای هێزی ئینتزامییەکان


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە