دەستبەسەرکرانی بەڕبڵاوی گەنجانی کامیارانی لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە

٦ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٠٢:٤٢

هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیاران چەند هاووڵاتی ئەوشارەیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەر، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیاران چەند گەنجی ئەو شارەیان بە تاوانی بەشداری لە خۆشی بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری کامیاران ناسنامەی ئەو سێ کەسەی بەم شێوەیە ڕاگەیاند:

١ـ یاسر فەرەجوڵڵاهی کوڕی موحەممەد و تەمەن٢٩ ساڵ

٢ـ فەرەیدوون کەریمی کوڕی عەلی ئەکبەر و تەمەن ٢٦ ساڵ، خەڵکی ئاوایی مێسورا

٣- لایق ڕەحمانی کوڕی قاسم و خەڵکی ئاوایی لۆنە کۆن

ئەم کەسانە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیاران ڕاگیراون.

هەواڵنێری "هەنگاو" لە کامیاران پشت‌ڕاستی کردەوە کە ئاماری دەستبەسەرکراوان زۆر زیاترە بەڵام تاکو ئێستا ناسنامەیان بۆ "هەنگاو" ڕوون نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە