دەسبەسەرکرانی ١٦ هاووڵاتیی کورد لە جوانڕۆ

٧ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٠٢:١٣

هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم‌ ١٦ هاووڵاتیی کورد لە شاری جوانڕۆ دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، شەوی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەر، لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

هەواڵنێری هەنگاو لە جوانڕۆ ناوی ژمارەیەک لەو دەسبەسەرکراوانەی بەم چەشنە ڕاگەیاند:

ئاکۆ یاری، هادی بازانی، کەماڵ مەزاهیری، ئەمینی کوڕی فەتحوڵڵا

سێ کەس لەو دەسبەسەرکراوانە پاش ٢٤ کاتژمێر ئازاد کراون بەڵام هیشتا لە چارەنووسی باقیی دەسبەسەرکراوان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەو هاووڵاتییانە بە تۆمەتی ''بەشداری لە شایی و هەڵپەڕکێی گشتیی خەڵک بەبۆنەی بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە کوردستانی باشوور'' دەسبەسەر  کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە