ئاشکرا بوونی ناوی دوو کەسی لە گیراوانی بانە
٧ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٠٣:١٩
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستیان کردووە بە دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد و لەشاری بانەش چەندین کەس دەستبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.
هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری بانە ناسنامەی دوو کەس لەو دەستبەسەر کراوانەی بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە؛
١ـ سروش محەممەدی تەمەن ١٨ ساڵ
٢ـ مەنسوور ئەسراری تەمەن ٦٠ ساڵ
هەتا ئێستا ناسننامەی باقی دەستبەسەر رکاوانی دیکەی شاری بانە بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا نەبووە.
ئەو هاووڵاتییانە بە تۆمەتی ”بەشداری لە شایی و هەڵپەڕکێی گشتیی خەڵک بەبۆنەی بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە کوردستانی باشوور” دەسبەسەر کراون.