”هەنگاو“ ناوی ١٤ کەس لە گیراوانی سەقز ئاشکرا دەکات
هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز کە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ٣ و ٤ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی سەقز زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتی خەڵکی ئەو شارەیان لە فولکەی دایک و پارکی مەولەوی ئەو شارە دەستبەسەر کردووە.
هەتا ئێستا ناسنامەی ١٤ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە کە یەکێکیان ژنە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١ـ بەختیار خۆشناو
٢ـ هیوا دەستباز
٣ـ سارینا فەتحی
٤ـ حەمید ڕەزایی
٥ـ جەلال کەس نەزانی
٦ـ ئەیووب حوسێن زادە
٧ـ شاهۆ ساڵحی
٨ـ عادڵ کەریمی
٩ـ یەدوڵڵا کەریمی
١٠ـ هێمن کەریمی
١١ـ بەهائودین
١٢ـ عەلی حوسێنی
١٣ـ خالید عەلی پوور
١٤ـ عەتا ڕەحمان زادە
ئەو هاووڵاتییانە بە تۆمەتی بەشداری لە شایی و گۆڤەندی گشتیی خەڵکی ئەو شارە بە بۆنەی بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان باشوور دەسبەسەر کراون.
لەلایەکی دیکەوە بەشێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی ئەو شارانە بە دانانی بارمتەی ٢٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا دوای مانگی محەرەم ئازاد کراون.