دەستبەسەر کردانی ٢ کەس لە سەوڵاوا
٨ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٨:٣٠
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە یەکێک لە ئاواییەکانی شاری سەوڵاوا چەند کەسیان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی خەزەڵوەر، هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران دوایی هێرش بردنە سەر ئاوایی “سلێن” سەر بە سەوڵاوا، چەند کەسیان دەستبەسەر کردووە.
ناسنامەی دو کەس لە دەستبەسەرکراوەکان، ”حەمید ئەدوایی” و “محەممەد ئەدوایی” ڕاگێندراوە.
ئەم کەسانە لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی ئەمنیەتیەکانی ئێران لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بە تاوانی شادی دەربڕین بۆ بەڕێوەچوونی گستپرسی لە هەرێمی کوردستان. دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەر پێکراوئەو هاووڵاتیانە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان ڕاگیراون.