کوشتنی ئەسبی کاسبکاران و زەوتکرانی بارەکانیان
٩ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٠٢:٤٠
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی هەنگی سنووری حکومەتی ئێران لە ناوچەی سەردەشت، کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و لەئاکامدا چەند سەر ئەسبیان کووشتوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی''هەنگاو''، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٧ی خەزەڵوەر، هێزەکانی هەنگی سنووریی ئێران لە ناوچەی ئالانی سەردەشت تەقەیان لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد کردووە.
هەواڵنێری ''هەنگاو'' لە شاری سەردەشت ڕایگەیاندووە به هۆی ئەم تەقەکردنەوە ٧ سەر ئەسبی کۆڵبەرەکان کوژراوە.
هەروەها ١٣ سەر ئەسبی کۆڵبەران بە کەل و پەلەکانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.