ئاشکرا بوونی ناوی ٨ کەس لە دەستبەسەر کراوانی بانە
٩ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٥:١٨
هەنگاو: دوبەدوای بەڕێوەجوونی ڕێوڕەسمی شایی و ئاهەنگ گێڕانی هاووڵاتیانی شاری بانە بە بۆنەی سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان، دەیان کەس لە هاووڵاتییانی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ٣ و ٤ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەیان کەسیان لە شاری بانە دەستبەسەر کردووە.
هەتا ئیستا ناسنامەی ٨ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا بووە کە بەشێوەی خوارەوەیە؛
١ـ مەنسوور ئەسراری
٢ـ سروش محەممەدی
٣ـ زانیار مەعرووفی
٤ـ دانیال ئەحمەدی
٥ـ ناسح خزری
٦ـ فواد حوسێن زادە
٧ـ هۆشار شەعبانی
٨ـ سارۆ ئەحمەدی
ناسنامەی باقی دەستبەسەر کراوەکان هەتا ئێستا بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە..