دەستبەسەرکرانی چالاکێکی کرێکاری لە شاری سنە

٩ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٨:٣٠

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سنە چالاکێکی کرێکاری خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٧ی ڕەزبەر، هێزە جل شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هێرشیان کردە سەر ماڵی فواد زەندی، لە چالاکانی کرێکاری ناسراوی ئەو شارە و دەستبەسەریان کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان دەرگای ماڵی ناوبراویان شکاندووە و بە زۆر چوونەتە ماڵیان و پاش دەستبەسەر کردن بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

ڕؤژی سێشەممە  ٤ی ڕەزبەریش چالاکێکی دیکەی کریکاری خەڵکی شاری سنە بە ناوی مزەفەر ساڵح نیا کە ئەندامی بەڕێوەبەریی یەكێتی ئازادی کرێکارانی ئێرانە، لەشوێنی کارەکەی خۆی دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە