ئاشکرابوونی ناوی ٤ کەس لە دەسبەسەرکراوانی سایین‌قەڵا

١٠ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٠٠:٤٢

هەنگاو: هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە شاری سایین‌قەڵا زیاتر لە ١٠ لاوی کوردیان دەسبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە شاری سایین‌قەڵا زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی کوردیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستوون کە ناوی چوار کەس لەو دەسبەسەرکراوانە ئاشکرا بووە.

ناوی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە بەم چەشنەیە:

١ ــ ڕەحمان خوسرەوی

٢ ــ نەبی کاوسی

٣ ــ محەممەد ڕازی

٤ ــ عەلی جوودی

هەتا ئێستا ناوی باقیی دەسبەسەرکراوەکان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

سەرەڕای بەدواداچوونی جیدیی بنەماڵەی ئەو دەسبەسەرکراوانە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

ئەو هاووڵاتییە کوردانە بە تۆمەتی بەشداریی لە شایی و گۆڤەندەکانی شاری سایین‌قەڵا بەبۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە