ئاشکرا بوونی ناوی دوو کەسی دیکە لە گیراوانی بۆکان
هەنگاو: دوایی ئاشکرا بوونی ناوی دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی شاری بۆکان، ژمارەی ئەو کەسانەی دەستبسەرکراون و ناسنامەیان ئاشکرا بووە، گەیشتە ١٤ کەس.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، شەوی دووشەممەی ڕابردوو ٣ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بیانووی بەشداری لە شادی و خۆشی و سەرکەوتنی گشتپرسی هەرێـمی کوردستان، دەستیان کرد بە دەستبەسەرکردنی خەڵک و بە دەیان کەس لە هاووڵاتیانی شاری بۆکانیان دەستبەسەر کردووە.
پاش یەک حەفتە ناسنامەی دووکەس لە گیراوانی شاری بۆکان بە ناوەکانی "ئەمیر فەردپیادە" و "ئەیوب ڕەشیدوەند" بۆ "هەنگاو" ئاشکرا بووە.
"هەنگاو" پێشتر ناسنامەی 12 کەسی دیکەی لەدەستبەسەرکراوانی شاری بۆکانی ڕاگەیاندبوو.
ناسنامەی ئەم 14 کەسە بەشێوەی خوارەوەیە:
١ـ پوریا قورەیشی ٢- ئومید فاروقی ٣ـ ئاوات سوڵتانی ٤ـ ئیدریس قادری ٥ـ ڕەحمان قادری ٦ـ سەلمان بیپووش ٧ـ غەفور نەسیری ٨ – دیاکۆ پور مستەفا ٩ – غەفور پوور ئەحمەد ١٠ ـ سەید سەلمان ئیمام زەنبیلی ١١ـ مەولود خوانچە زەرد ١٢ـ سەردار عەرەبی ١٣ـ ئەمیر فەردپیادە ١٤ـ ئەیوب رەشیدی وەند