سنە/ هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر کرا

١١ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٠٣:٢٠

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاوولاتیانی سنە لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە، هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی شار سنە هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سنەوە ناسننامەی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی “هادی خەیات” ڕاگەیاندووە.

لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسننامەی ٣٧ کەسیان بۆ “هەنگاو” ئاشکرا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە