سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی سنە گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە

١١ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٥:٠٩

هەنگاو: سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی ئاوایی مێراوی شاری سنە، ڕۆژی ڕابردو گوازرانەوە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ڕۆژی دوشەممە ١٠ی ڕەزبەر، سێ کەس لە دەستبەسرکراوانی ئاوایی مێراوی سەربەشاری سنە، دوای ١٠ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، گوازرانەوە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩٦ خەرمانان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، دوای هێرش بردنە سەر ئاوایی مێراو، ٤ی هاووڵاتی ئەم گوندەیان بە ناوەکانی "عارف کوهی، سەروەر ڕۆستەمی، تەیمور عەزیزی و بێهروز عەزیزی" یان دەستبەسەر کردبوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو، دوایی ئەوەی عەلی کوهی خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئیتلاعات کردووە براکەی عارف کوهی ئازاد کراوە و هەروەها باوکی تەیمور عەزیزی بە ناوی ڕەسوول خۆی ڕادەست و تەیمور ئازاد کراوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایشی گەیاند کە ڕۆژی ڕبردوو عەلی کوهی، رەسوڵ روستەمی و تەیموور عەزیزی ڕەوانەی زیندان کراون و هەر یەک لە سروور ڕوستەمی ، عارف کوهی و بێهروز عزیزی ئازاد کراون

ئەم چوار کەسە بە تاوانی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە