ئاشکرا بوونی ناو سێ کەسی دیگە لە گیراوانی بۆکان و گوازرانەوەی ٤ کەس بۆ زیندانی ئەو شارە

١١ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٢١:٥٣

هەنگاو: پاش حەوتوویەک ناسننامەی سێ کەسی دیکە لە گیراوانی بۆکان ئاشکرا بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە حەفتەی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەیان کەسیان دەستبەسەر کرد.

پاش حەفتەیەک ناسننامەی سێ کەسی دیکە لەو گیراوانە بە ناوەکانی ”جەماڵ حوسێن پوور“، ”هێمن غەفووری“ و ”کامران ڕەنجبەری“ بۆ هەنگاو“ ئاشکرا بووە .

ئەو سێ هاووڵاتییە هاورێ لە گەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی ”سەردار عەرەبی“ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری بۆکان گوازراونەتەوە.

”هەنگاو“ پیشتر ناسننامەی ١٤ کەس لە گیراوانی بۆکانی ئاشکرا کردبوو کە بە ئەژمار کردنی ئەم ٣ حاڵەتە ڕێژەی ئەو کەسانەی کە لە بۆکان دەستبەسەر کراون و ناویان ئاشکرا بووە دەگاتە ١٧ کەس.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە