بەشیک لە دەستبەسەرکراوانی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کران
هەنگاو: پاش یەک حەفتە لە دەستبەسەر کران، بەشێک لەلاوانی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی یەک شەممە ١٠ی ڕەزبەر، چەندین هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری سنوە ڕایگەیاند کە پەیمان مینبەری و محەممەد مینبەری بە دانانی بارمتەی ٣٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممەی حەفتەی ڕابردوو ٤ی ڕەزبە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە لە گەڵ دەیان کەسی دیکە دەستبەسەر کرابوون.
هەروەها هەر یەک لە ئیقباڵ لاهووتی، سینا زەند سەلیمی، ئەرسەلان عەلیمورادی، هێمن کۆرەرەیی، عەبدولباست ئەمینی و مەنسوور خالیدی بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی باقی دەستبەسەر کراوانی شاری سنە نادیارە.