ئاشکرابوونی ناسنامەی یەکێکی دیکە لە گیراوانی مەهاباد و ناڕوون بوونی چارەنووسی

١٢ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٥:٠٩

هەنگاو: چارەنووسی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی شاری مەهاباد سەرەڕایی بەدواداچونەکانی بنەماڵەکەی نادیارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، چارەنووسی هاووڵاتیەکی شاری مەهاباد بەناوی "سەید سابیر مەنسوری" کوری ئیبراهیم، دوایی تێپەربوونی زیاتر لە هەفتەیەک لە دەستبەسەر کرانی، نادیارە.

ئەم هاووڵاتیە مەهابادیە، ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕەزبەر بەتۆمەتی بەشدری لە شایی و خۆشی تایبەت بە ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان لەلایەن هێزەئەمنییەکانی مەهابادەوە دەستبەسەر کرا.

ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد بە بنەماڵەی ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە سابیریان بۆ ئورمیە گوازتووەتەوە، بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیەش ڕایانگەیاندووە کە کەسێک بەو ناوەیان وەر نەگرتووە.

یەکێک لە خزمانی بنەماڵەی سەید سابیر بە "هەنگاو"ی ڕاگەیاندووە کە باوک ودایکی ناوبراو، لە بارودۆخێکی زۆر خراپ دان و هیچ لایەنێکی حکومەتی وڵامی داواکارییەکانیان ناداتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە