خۆکوژی کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە ڕوانسەر

١٣ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٠٠:١٤

هەنگاو: کچێکی کۆچەری خەڵکی ناوچەی داڵەهۆ لە شاری ڕوانسەر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەر، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ کە لە کۆچەرییەکانی ناوچەی دڵاهۆ بووە، لە نزیک گوندی مسکیناوای ڕوانسەر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنیری ”هەنگاو“ ناسننامەی ئەو کچەی ”نگین“ ڕاگەیاندووە کە بە چەک خۆی کوشتووە.

نگین دوای ئەوەی هەوڵی خۆکوژی داوە لە ڕێگای نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“ و بە ئەژمارکردنی ئەم حاڵەتە، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لە شاری ڕوانسەر سێ ژن و کچی کورد خۆیان کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە