محەممەد نەزەری ٦٦ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە

١٣ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٦:٢٧

هەنگاو:  بەندکراوێکی سیاسیی کورد، لە زیندانی "ڕەجایی شەهری کەرەج" پاش ٦٦ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن هێشتا داواکارییەکانی جێبجێ نەکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو” ،محەمەد نەزەری، بەنکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی سائین قەڵای سەر بە ورمێ، کە ماوەی ٢٣ ساڵە لە گرتووخانەکانی کوردستان و ئێران دەستبەسەرە، بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانی لەلایەن بەرپرسانی گوتووخانەی ڕەجایی شەهری کەرەج، زیاتر لە دوو مانگە مانی لە خواردن گرتووە و گیانی لە مەترسی دایە.

محەمەد نەزەری ١٤ ڕۆژ لەمەوبەر و لە ٥٣یەمین ڕۆژی مانگرتنیدا لە دۆخێکی جەستەیی ناجێگیر بووە و پاش چارەسەریی کاتی لە تەندروستیی زیندان، دیسان گەڕێندرایەوە زیندانی تاکەکەسی، ئێستا باری جەستەیی محەمەد نەزەری زۆر خراپە و تەنانەت گەدەی ئاویش ڕاناگرێت.

ئەو بەندکراوە کوردە بەهاری ساڵی ١٣٧٣ لەلایەن سوپای ئەبووزەری بۆکانەوە دەستگیر و پاشان لە دادگا حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپێندرا و دواتر حوکمەکەی کرایە زیندانی هەتاهەتایی و لەو کاتەوە زیاتر لە ٢٣ ساڵە لە گرتووخانەکانی ورمێ و ڕەجایی شەهری کەرەج دەستبەسەرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە