دەرچوونی حوکمی یەک مانگ بەندکرانی کاتی بۆ دوو کەس لە گیراوانی سنە

١٤ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٠٢:١٣

هەنگاو: بۆ دو کەس لە دەستبەسەرکراوانی شاری سنە، حوکمی یەک مانگ دەستبەسەرکرانی کاتی دەرچووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی"هەنگاو"، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ناسنامەی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی شاری سنە بە ناوە"شەهرام بابان" ئاشکرا بووە.

لە لایەکی دیکەوە و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوکمی یەک مانگ دەستبسەرکرانی کاتی بۆ دوو کەس لە گیراوانی شاری سنە بەناوەکانی "فەرید نیک نەفەس" و "موسلم سەعیدپوور" ڕاگێنراوە.

ئەم دو هاووڵاتیە ڕۆژی سێ شەممە ٤ی ڕەزبەر لەگەڵ دەیان کەسی دیکەی خەڵکی شاری سنە دەستبەسەر و ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگیراون.

تا ئێستا ناسنامەی ٤٠ هاووڵاتی شاری سنە کە دەستبەسەر کراون بۆ "هەنگاو" پشراست کراوەتەوە کە هەندێکیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە