دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە تاران

١٤ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٩:٤٢

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی تاران بە هۆیەکی نادیار و لە شوێنی کارەکەی خۆیان لە شاری تاران دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ”هەنگاو“ و بە پشتبەستن بە ”هێرانا“، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕەزبەر ، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ”سەید شەمسەدین ڕوستەمی“ و ”حوسێن ڕەستگارا“ لە شوێنی کارەکەیان هەڵکەوتوو لە شەقامی پیرۆزی تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی شایەتحالەکان، هێزە ئەمنییەکان وێڕای لێدانی شاگردنی دوکانی ئەو هاووڵاتیانە  شەمسەدین و حوسێنیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

سەرەڕای بەدوادچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، هەتا ئیستا چارەنووسیان نادیارە و نازانرێ کە لەکوێ ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە