تەقینەوەی مین لە سەقز قوربانی لێکەوتەوە

١٥ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٨:٤٣

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە یەکێک لە گوندەکانی سەقز، میهەڵگرێک بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕەزبەر، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە نزیک پێگەی ”بەردە قوڕ“ نزیک ئاوای ”جەوشەن“ مین هەڵگریک بە سەختی بریندار بوو.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسننامەی ئەو مین هەڵگرەی کە لاقی راستی بە سەختی بریندار بووە “مێهدی کارگەر” خەڵکی شاری دێهلۆران سەر بە پارێزگای کرماشان ڕاگەیاندووە.

ئەو مین هەڵگرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی سەقز کراوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە