سەلاسی باوەجانی/ تەقینەوەی مین دوو قوربانی لێکەوتەوە

١٦ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٠٣:٠٠

هەنگاو: تەقینەوەی مین لە ناوچە سنورییەکانی سەلاسی باوەجانی، قوربانی بوونی دو مین هەڵگری لێ کەوتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕەزبەر، تەقینەوەی مین لە ناوچەی "بەمۆ"ی سەر بە سەلاسی باوەجانی، کوژرانی کارمەندێکی مین هەڵگر و بریندار بوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتەوە.

هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو کارمەندە کوژراوەی (توراب زادە) خەڵکی شاری مەشهەد ڕاگەیاندووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسننامەی کەسە بریندارەکە بۆ "هەنگاو" ئاشکرا نەبووە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی مین لە شاری سەقز، کارمەندێکی مین هەڵگر بە ناوی (مەهدی کاریگەر) خەڵکی دێلۆران، بە تووندی بریندار ببوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە