ساحێو/ ژنێک بە هۆی کێشە لە گەڵ هاوژینەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٦ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٨:٥٥

هەنگاو: ژنێکی گەنج بە هۆی ناکۆکی لەگەڵ هاوسەرەکەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو”، ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕەزبەر، ژنێکی گەنج دانیشتویی شاری ساحێو سەر بە شاری سەقز بە ناوی “فرمێسک ئەحمەدزاە” ئاگری لە جەستەی بەرداوە و لەئاکامدا گیان لەدەست دا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری ساحێو ڕایگەیاندووە کە ئەم ژنە ٣٥ ساڵان و بە هۆ ناکۆکی لە گەڵ هاوسەرەکەی هەوڵی خۆکوژی داوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٦ ژن و کچی کورد لە کوردستان هەوڵی خۆکوژیان داوە کە ٣ حاڵەتیان لە ڕێگای خۆسووتاندنەوە بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە