ئورمیە/ حوکمی ٥ ساڵ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی کورد سەپێندرا

١٧ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٩:١٣

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی "گەوەر"ی سەر بە پارێزگای هەکاری لە باکووری کوردستان کە بە یاسایی سەردانی ورمێی کردووە، لەلایەن ئێرانەوە دەستگیر کراوە و دادگا پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ناوەندی مافی مرۆڤی (هەنگاو) بە پشتبەستن بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی گەڤەری سەر بە باکووری کوردستان، بەناوی "ڕەحیم تورگوت" کە کۆتایی بەهاری ساڵی رابردوو لە ئورمیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرابوو، پێنج ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.

ڕەحیم تورگوت، هەفتەی ڕابردوو لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئێرانەوە لە ورمێ بە تۆمەتی "ئەندامەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان" بە پێنج ساڵ بەندکران حوکم دراوە

بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتێکدا بە پاسپۆرت و لەڕێگەی سنوور و بە فەرمی سەردانی خزم و کەسوکاری لە ورمێ کردووە، کەچی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ئێستا لە بەندەکانی ٣ و ٤ی گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە