ڕووناک ئاقایی بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا

١٧ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٢٣:٤٢

هەنگاو: ڕووناک ئاقایی یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی شاری مەهاباد دوای دوو حەوتوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ڕۆژی دوشەممە ١٧ی ڕەزبەر، ڕووناک ئاقایی کە پێشتر لە ڕۆژی ٣ی ڕەزبەر بە تاوانی بەشداری لە خۆشی و شادی سەرکەوتنی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان، دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ''لەیلا خەلیل زادە'' و ''عومەر موحەمەدی" خەڵکی شاری سەقز، "هادی خەیات"، "عەلی فاتحی" و "مەحموود قوبادی" خەڵکی سنە، "سەید سابیر مەنسوری" خەڵکی شاری مەهاباد، "ئێقبال قادری" و "مەنسور زەبێح نیا" خەڵکی بانە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە