دەستبەسەر کرانی سەرنووسەری ”دەنگی کوردستان“ لە سنە

١٨ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٠٣:٣٢

هەنگاو: یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی ناسراوی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکەشەممە ١٦ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لەشاری سنە ڕۆژنامەنووسێکی کوردیان لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری سنە لەو بارەوە ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ”فەرهاد هادی“ سەرنووسەری حەفتەنامەی ”دەنگی کوردستان“ و دەستبەسەریان کردووە.

هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانی فەرهاد هادی نادیارە و نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراوە.

حەفتەنامەی ”دەنگی کوردستان“ بە دوو زمانی کوردی و فارسی وەشان دەکات و هەتا ئێستا ٥٠ ژمارەی لێ چاپ و بڵاو بووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە