فەرهاد هادی بە دانانی بارمە ئازاد کرا

١٨ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٨:٥٧

هەنگاو: سەرنووسەری حەفتەنامەی ”دەنگی کوردستان“ کە سێ ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی ڕەزبەر، فەرهاد هادی بە دانانی بارمتە ٣٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکەشەممە ١٦ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لەشاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ”فەرهاد هادی“ سەرنووسەری حەفتەنامەی ”دەنگی کوردستان“ و دەستبەسەریان کردبوو.

حەفتەنامەی ”دەنگی کوردستان“ بە دوو زمانی کوردی و فارسی وەشان دەکات و هەتا ئێستا ٥٠ ژمارەی لێ چاپ و بڵاو بووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە