داخرانی دەیان دوکانی بەهاییەکان لە ئورمیە+ وێنە

١٩ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٣:٤٤

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران دەیان دوکانی هاووڵاتیانی پێڕەوی ئایینی بەهاییان لە شاری ئورمیە داخستووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠ دوکانی هاووڵاتییانی بەهایی دانیشتووی شاری ئورمیە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە داخراون.

زۆربەی ئەو دوکانانەی کە داخراون لە دەروازەی مەهاباد، شێخ شەلتووت، چوارڕێیانی سیروس و ناوەندی شارن و دوکانی گۆڕینی ڕۆن، میکانیکی، خاروبارفرۆشی و فرۆشتنی زێو و زێڕ بوون.

خاوەنی یەکێک لەو دوکانانە بە هەواڵنێری ”هەنگاو“ی ڕاگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لێمان کردووە کە لەئەگەری میدیایی بوونی داخرانی دوکانەکانمان ئەوا دەست بەسەر خانووەکانیشمان دەگرن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە