درێژەی مانگرتنی محەممەد نەزەری

٢٠ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٠٠:٥٩

هەنگاو:  بەندکراوێکی سیاسیی کورد، لە زیندانی “ڕەجایی شەهری کەرەج” پاش ٧٤ ڕۆژ مانگرتن لە بارودۆخێکی جەستەیی نالەباردایە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو” ،محەممەد نەزەری، بەدنکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی سائین قەڵای سەر بە ئورمیە، کە ماوەی ٢٣ ساڵە لە گرتووخانەکانی کوردستان و ئێران دەستبەسەرە، ماوەی ٧٤ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و ئێستا لە بارودۆخێکی نالەبار دایە و گیانی کەوتووەتە مەترسیەوە.

محەمەد نەزەری لە ٥٣یەمین ڕۆژی مانگرتنیدا لە دۆخێکی جەستەیی ناجێگیر بووە و پاش چارەسەریی کاتی لە تەندروستیی زیندان، دیسان گەڕێندرایەوە زیندانی تاکەکەسی، ئێستا دوایی ٧٤ ڕپژ مانگرتن باری جەستەیی محەمەد نەزەری زۆر خراپە و هەنووکەش هیچ کام لە داواکاریەکانی جێ بەجێ نەکراوە.

ئەو بەندکراوە کوردە بەهاری ساڵی ١٣٧٣ لەلایەن سوپای ئەبووزەری بۆکانەوە دەستگیر و پاشان لە دادگا حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپێندرا و دواتر حوکمەکەی کرایە زیندانی هەتاهەتایی و لەو کاتەوە زیاتر لە ٢٣ ساڵە لە گرتووخانەکانی ورمێ و ڕەجایی شەهری کەرەج دەستبەسەرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە