چارەنووسی یەکێک لە گیراوانی مەهاباد نادیارە

٢١ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٥:٠٤

هەنگاو: چارەنووسی یەکێک لە گیراوانی مەهاباد نادیارە و هیچ زانیارییەک لە سەر ناوبراو لە بەردەستدا نیە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، چارەنووسی عەبدورەحمان ئیبراهیمی ناسراو بە ئەمیر کە ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی مەهابادەوە دەستبەسەر کرابوو، نادیارە.

سەرەڕای نزیک بە ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کراونی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بێ ئاکام ماوەتەوە و چارەنووسی عەبدورەحمان هێشتا نادیارە و نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتییە مەهابادییە، ناوبراو لەدایکبووی ١٣٦٧ی هەتاوییە و ٤ ساڵ پێش بە هۆی چالاکی فەرهەنگی و کولتورییەوە لە زانکۆ دەرکراوە و مافی خوێندنی لێ زەوت کراوە.

دوای بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان و خۆشی و شایی خەڵک دەیان کەس لە لشاری مەهاباد دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ١٤ کەسیان بۆ “هەنگاو” ئاشکرا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە