دەستبەسەر کرانی لاوێکی تەنگیسەری لە کامیاران

٢١ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٦:٢٤

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی تەنگیسەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کامیارانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕەزبەر (١٠ی ئۆکتۆبر)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران لاوێکیان بە ناوی ”کاوان مەحموودیان“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

کاوان مەحموودیان تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی میرزا، خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنەیە و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانەکەی نەزانراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بنەماڵەی کاوانیان ڕاگەیاندووە کە ١٠ ڕۆژی دیکە ئازادی دەکەین و باشتر وایە لەو ماوەیەدا هیچ بەدواداچوونێکی بۆ نەکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە