ڕێگای زیارەتکارانی شیعە بە بەندکراوە کوردەکان خاوێن دەکرێتەوە

٢١ ڕەزبەر ٢٧١٧، ٢١:١٨

هەنگاو: بەپێی گەڵاڵەیەک کە بڕیارە لە پارێزگای کرماشان جێبەجێ بکرێت، بەندکراوانی کورد ناچار دەکرێن کە ڕێگای هاتووچۆی زیارەتکارانی شیعە بۆ عێراق لە زبڵ و خاشاکی بە جێماوی ئەوان پاک بکەنەوە.

بە پێی ڕپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“ و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕە خۆجێیەکانی کرماشان، محەممەد رەزا عداڵەتخا ، سەردۆزگەری کرماشان لە دانیشتنێکدا کە بە بەشداری سەرۆکی دادگاکانی کرماشان بەڕێوە چووە ڕایگەیاند کە لەم ماوەیەدا و بە بۆنەی چلەی کوژرانی ”ئیمام حوسێن“، بەندکراوانی پارێزگای کرماشان ناچار دەکرێن کە ڕێگای ڕۆشتنی زیارەتکارانی شیعە بۆ عێراق خاوێن بکەنەوە و خزمەت بەو زیارەتکارانە بکەن.

ناوبراو ڕایشی گەیاندووە کە ئەو گەڵاڵەیە لە سنووری پارێزگای هەمەدان هەتا خوسرەوەی کە سنووری باشووری کوردستانە جێبەجێ دەکرێت.

عداڵەتخا لە کۆتاییشدا وتوویە ئەو بەندکراوانە بەم شێوەیە هەم ماوەی زیندانەکەیان تێدەپەڕێنن و هەمیش خێر تووشیان دەبێت!

جێگای ئاماژەیە کە لە پارێزگای کرماشان، جیا لە کوردانی شیعە ڕێژەیەکی بەرچاو کوردانی پێڕەوی سونە، یارسان، مەسیحی و تەنانەت جوولەکەش بوونان هەیە کە بەڕێوەچوونی ئەم گەڵاڵیە دەبێتە هۆی ناکۆکی لەنێو پێکهاتەکانی کرماشان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە